پرسیار: چ ڕۆژێک لە دە ڕۆژی (ذي الحجة) لە هەموو ڕۆژێک باشترە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دە ڕۆژی (ذي الحجة) باشترین دە ڕۆژی ساڵن، باشترین ڕۆژ لەو دە ڕۆژە ڕۆژی جەژنی قوربانە (یوم النحر) لەسەر وتەی ڕاستی زانایان کە ئەمە وتەی ابن تیمیەیە، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ڕۆژی عەرەفەیە.
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (باشترین ڕۆژ لەلای خوای گەورە ڕۆژی جەژنی قوربانی یە (یوم النحر)).
لەسەر ئەمە ڕۆژی یەکەمی جەژنی قوربان کە پێی دەڵێن: (یوم النحر) باشترە لە هەر نۆ ڕۆژەکانی (ذي الحجة)، چونکە باشترینی ئەم نۆ ڕۆژە ڕۆژی عەرەفەیە.
باشترین ڕۆژی هەفتەش ڕۆژی هەینی یە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.