پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ڕۆژووی عەرەفە بدەن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە ڕۆژووی عەرەفە دەڵێن:
- ڕۆژووی عەرەفە سوننەتە واجب نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش مانای ئەوە نییە ئەگەر سوننەت بوو وازی لێ بێنی.
- دەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داھاتوو یان ئەو ساڵەی ماوە.
- زۆربەی زانایان دەلێن مەبەست بە لاچوونی تاوان تاوانی بچووکە، تاوانی گەورە دەبێت تەوبە بکات.
- زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە حاجی لە عەرەفە بەڕۆژوو بیت و سوننەتە ڕۆژووی بشکێنێت کە ئەمە وتەی ڕاستە.
- ڕۆژووی عەرەفە باشترە و پاداشتی زیاترە لە ڕۆژووی عاشورا، چونکە عەرەفە دەبێتە كەفارەتی دوو ساڵ بەڵام عاشورا دەبێتە کەفارەتی سالێک.