پرسیار: لەم دە ڕۆژەی (ذي الحجة) چ کردەوە تێدا ئەنجام بدەین باشە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە دە ڕۆژی (ذي الحجة) دەڵێن باشتر وایە ئەم کردەوانە ئەنجام بدەیت:
١- بەڕۆژوو بوون لەم ڕۆژانەدا.
٢- تەکبیر و تەسبیح و حەمد و لا إلە إلا اللە گوتن.
٣- جێ بەجێکردنی حەج و عومرە لەم کاتەدا.
٤- قوربانی کردن.
٥- زۆر کردەوەی باش ئەنجام دان بەشێوەیەکی گشتی.
٦- تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە.