پرسیار: حوکمی خواردنەوی ئاو کاتی وتاری هەینی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن خواردنەوەی ئاو کاتی وتاری هەینی دوو حاڵەتە:
یەکەم: ئاوی لەلایە و لە شوێنی خۆی ئاو دەخواتەوە، ئەمەیان دروست نییە، چونکە وەک ئەوە وایە دەستی لە ووردە بەرد دابێت، هەروەک فەرموودە هاتووە تووشی لەغوە دەبێت.
دووەم: ئاوی لەلا نییە و لەشوێنی خۆی هەڵدەستێت، ئەمەیان دروست نییە، ئەمەیان تووندترە لە حاڵەتی یەکەم، چونکە:
ـ سەرقاڵ دەبێت لە گوێ لە وتار گرتن.
ـ سەر دەکێشێت بۆ بەسەر شانی خەڵک تێپەڕ بوون و ئەزیەت دانیان.
ـ نوێژ خوێنەکان سەرقاڵ دەکات.
چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لە خراپەی قەدغە کردووە کاتی وتاری هەینی، ئەوە خواردن و خواردنەوە لەپێشترن قەدەغە بکرێن، جگە لە حاڵەتی تێنوویەتیەکی تووند نەبێت ڕوخسەت دراوە، کە سەرقاڵ بێت لە گوێ لە وتارگرتن، لەم حاڵەتە دروستە ئاو بخواتەوە.
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر کەسێک گوێی لە وتار نەبێت، هیچی تێدا نییە ئاو بخواتەوە). الكافي.