پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ڕوقیەی دروست بدەن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ڕوقیەی دروست دەبێت بەم شێوەیە بێت:
١- نابێت ڕوقیەی شیرکی بێت.
٢- نابێت ڕوقیەی سیحر بێت.
٣- نابێت ڕوقیە لە لای عەڕاف و کاهن بکرێت ئەگەر چی ساحیریش نەبێت.
٤- دەبێت ڕوقیە وشە و ماناکەی ڕوون بێت.
٥- نابێت ڕوقیە بۆ کەسێک بکەی لە حاڵەتی لەشگرانی یان حیض ونفاسدا بێت، لە ڕۆژگاری خۆمان ئێستا ئافرەتان دەچن بۆ لای هەندێک لە دەجالەکان بۆ ڕوقیە، پێیان دەڵێن بگەڕێوە ئەو کاتە وەرە کە تووشی حیض یان نفاس یان لەشگرانی بووی.
٦- نابێت ڕوقیە بکەیت بە وشەی حەڕام وەک جنێو دان و قسەی خراپ و ناخۆش و نەفرەت کردن.
٧- ئەوەی ڕوقیە دەکات و ئەوەی روقیەی بۆ دەکرێت نابێت باوەڕیان وابێت خودی ڕوقیەکە چارەسەرە و نەخۆشی لا دەدات.
٨- نابێت ڕوقیە بکەیت لەلای بێجگە لە موسڵمان، لەسەر وتەی هەندێک زانا.