سەردێری پرسیار: ئەو شتانەی دروست نین کاتی دەست نوێژ گرتن؟

بەرواری دانان :2022-05-25 کۆدی پرسیار:2533

پرسیار:

پرسیار: ئەو شتانەی دروست نین کاتی دەست نوێژ گرتن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو شتانەی دروست نین کاتی دەست نوێژ گرتن ئەمانەن:

ـ زیکر و دوعا کردن کاتی شۆردنی هەر ئەندامێکی دەست نوێژ.

ـ مەسح کردنی مل یان شۆردنی.

ـ شۆردنی دەست زیاتر لە ئانیشک، یان قاچ زیاتر لە گۆزینک بەرەو سەرەوە.

ـ شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ زیاتر لە سێ جار.

ـ ئیسراف کردن لە ئاودا.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام