پرسیار: سوننەت و ئادابەکانی دەست نوێژ چین؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەتەکانی دەست نوێژ ئەمانەن:
ـ گوتنی (بسم الڵە).
ـ سیواک کردن.
ـ شۆردنی هەردوو دەست سێ جار.
ـ مبالغە کردن لە ئاو لە دەم و لووت ڕادان.
ـ پەنجە خستنە ناو پەنجەکانی دەست و قاچ کاتی شۆردن.
ـ شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ سێ جار.
ـ شۆردنی دەست و قاچ لە ڕاستەوە بۆ چەپ.
ـ زیکر و دوعا دوای تەواو بوون لە دەست نوێژ.
ـ ئەنجام دانی دوو ڕەکاعەت نوێژ.