پرسیار: مەرجەکانی دەست نوێژ چین؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە مەرجەکانی دەست نوێژ دەڵێن:
ـ ئیسلام.
ـ عەقڵ.
ـ نییەت.
ـ وەستانی خوێنی حەیز و نیفاس لە ئافرەت.
ـ لادانی ئەو شتانەی دەبنە بەربەست لەوەی ئاو بگات بە ئەندامەکانی دەست نوێژ.
ـ داخل بوونی کات بۆ ئەوانەی بەردەوام تووشی بێ نوێژی بچووک دەبن، وەک: دەرچوونی هەوا یان میز یان مەزی یان پیسایی بە بەردەوامی.
ـ دەست دەست نوێژ بە ئاوی پاک بگرێت.