سەردێری پرسیار: کەسێک زەکاتی نەدابێت لە ڕابردوو، ئێستا خوای گەورە هیدایەتی داوە و ئەم ساڵ زەکاتی دا، ساڵەکانی ڕابردوو زەکاتی نەداوە، ئایا واجبە لەسەری زەکات بدات؟

بەرواری دانان: 2022-05-21 کۆدی پرسیار: 2526

پرسیار:

پرسیار: کەسێک زەکاتی نەدابێت لە ڕابردوو، ئێستا خوای گەورە هیدایەتی داوە و ئەم ساڵ زەکاتی دا، ساڵەکانی ڕابردوو زەکاتی نەداوە، ئایا واجبە لەسەری زەکات بدات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو کەسەی خوای گەورە هیدایەتی داوە و تەوبەی کرووە دوو حاڵەتە:

یەکەم: ئەگەر کافر بێت خوای گەورە هیدایەتی دابێت لە کوفرەوە بۆ ئیسلام، ئەوە ئەو ڕۆژەی موسڵمان دەبێت تا ساڵێکی تر ئەو کاتە دەست بە زەکات دەکاتە، ئەگەر مالی هەبووبێت و گەیشتبێتە حەدی نیساب، واتە: زەکاتی چەندی ساڵی پێشووتر نادات کە لەسەر کوفر بووە و موسڵمان نەبووە.

دووەم: ئەگەر کەسێک بێت موسڵمان بێت خوای گەورە هیدایەتی دابێت، ئەوە زەکاتی ئەو چەند ساڵەی لەسەریەتی دەبێت بدات.

ئەگەر نەزانێت زەکاتی چەند ساڵی لەسەرە و چەندە، لەم گومانی بۆ چەند دەچێت لەسەر ئەوە دەڕوات و بە نزیکەیی زەکات دەدات، ئەگەر بەزیادەشەوە بدات بۆ ئەوەی لە گومان ڕزگار بێت باشتر.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام