سەردێری پرسیار:لەشگران چی لێی قەدەغە کراوە؟

بەرواری دانان :2022-05-09 کۆدی پرسیار:2520

پرسیار:

پرسیار: لەشگران چی لێی قەدەغە کراوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن لەشگران ئەم شتانەی لێ قەدەغە کراوە:

١ـ نوێژ.

٢ـ تەواف.

٣ـ مانەوە لە مزگەوت، مەگەر دەست نوێژ بگرێت لەسەر وتەی هەندێک زانا دەتوانێ لە مزگەوت بمێنێتەوە، کە ئەمە کردەوەی هاوەڵان بووە، چونکە دەست نوێژ جەنابەت سووک دەکات نەک لابدات.

٤ـ دەست لە قورئان دان و خوێندنەوەی قورئان بە لەبەر (حفظ)، لەسەر وتەی زۆربەی زانایان.

٥ـ خۆ نقووم کردن و شۆردن لەناو ئاوێک وەستاوە و لەبەری ناڕوات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام