پرسیار: نیشانەکانی دڵی پاک و ساغ چین؟
وەلام: زانایان دەڵێن نیشانەکانی دڵی ساغ و سەلامەت و پاک ئەمانەن:
ـ بەردەوام دڵی گلەی لە خاوەنەکەی دەکات تا تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا.
ـ سارد نابێتەوە لە زیکری خوا و عیبادەت کردن.
ـ ئەگەر عیبادەتێک یان زیکرێک کە لەسەری بەردەوامە یان ھەوڵی بۆ دەدات ئەگەر لێی بڕوات لای قورستر و ناخۆشترە بە لەدەست دانی سەروەت و سامان.
ـ تام و چێژ لە عیبادەت دەکات زیاتر لە خۆشترین خواردن و خواردنەوە.
ـ کاتێک دەچێتە ناو نوێژ ھەموو خەم و خەفەتی لەبیر دەچێت و دەچێتە ژیانێکی ترەوە، ھەست بە خۆشی و خشوع دەکات لەناو نوێژ.
ـ ھەموو ھەم و غەمی خوایە و دەژیت لەم دونیایە تەنھا بۆ خوا، کاروکردەوە و ھەڵس و کەوتی ھەمووی تەنھا بۆ خوایە.
نیشانەکانی دڵی نەخۆش و پیس ئەمانەن:
ـ دڵی ھەست بە پەشیمان بوونەوە ناکات و تەوبە ناکات و بەردەوامە لەسەر خراپە.
ـ چێژ لە تاوان وەردەگرێت و ھەست بە ئارامی دەکات دوای تاوان.
ـ حەقی خۆش ناوێت و دڵی بە حەق توند دەبێت، زۆریان تووشی دەردی عیشق بوون.
ـ کەسی باشی خۆش ناوێت و ڕقی لێی دەبێتەوە و گاڵتەی پێ دەکات، کەسی خراپی خۆش دەوێت و دانیشتن و ھەڵس و کەوتی لەگەڵ کەسی خراپە.
ـ تووشی گومان دەبێت و وەریدەگرێت و پێی کاریگەر دەبێت و گفتوگۆش لەسەر دەکات.
ـ دەترسێت لە بێجگە لەخوا و کەسێکی بوێر نییە، باشە و خراپە نایناسێت و ئامۆژگاری کاری تێ ناکات.