سەردێری پرسیار:ئایا دروستە باوک وەسیەت بکات لە سێیەکی ماڵی بۆ ئەو مناڵانەی بێت کە ژنیان نەھێناوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:249

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە باوک وەسیەت بکات لە سێیەکی ماڵی بۆ ئەو مناڵانەی بێت کە ژنیان نەھێناوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت وەسیەت بۆ میراتگر بکرێت ئیلا ئەگەر میراتگرەکان ڕازی بن ، بەلگە :

عن أبي أمامة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَعْطَى كُلَّ ذِي حَقٍّ حَقَّهُ ، فَلَا وَصِيَّةَ لِوَارِثٍ )) وصححه الألباني في صحيح أبي داود .

واتە : خوای گەورە حەقی ھەموو خاوەن حەقێکی دیار کردووە و پێی داوە بۆ میرات ، وەسیەت نییە بۆ میراتگر .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نموونەیەکی تر : ئەگەر یەکێک لە مناڵەکان پێویستی بە ژن ھێنان بێت و ئەوانی تر پێویستیان بە ژن ھێنان نییە ، دادپەروەری چییە ؟

وەلام / ماڵ دەدرێت بەو کەسەی پێویستی بە ژن ھێنانە و نادرێت بە ئەوانی تر ، لەبەر ئەوە ئەوە بە ھەڵەیە دادەنرێت کە ھەندێک خەلک ژن بۆ مناڵەکانی خۆیان دەھێنن ئەوانەی پێ گەیشتوون و گەیشتوون بە تەمەنی ژن ھێنان ، وە بۆ مناڵی بچووکیش وەسیەت دەنووسن و لە وەسیەت دەلێن : من وەسیەتم کردووە بۆ مناڵەکانم ئەوانەی ژنیان نەھێناوە ژن بھێنن لە سێیەکی ماڵ ، ئەمەیان دروست نییە ، چونکە زەواج لە بابەتی پێویستییەکانە و ئەمانە نەگەیشتوون بە تەمەنی ژن ھێنان ، وەسیەت کردن بۆیان حەڕامە ، وە ھەروەھا وەسیەتەکە جێ بەجێ ناکرێت ، ھەتا میراتگریش ناتوانێت جێ بەجێی بکات ئیلا ئەگەر کەسێک باڵغ و عاقل بێت و چاو پۆشی لە مافی خۆی بکات ئەوە ھیچی تێدا نییە بەلام بەس لە بەشی خۆی )) الشرح الممتع ج٤ لاپەڕە ٥٩٩ ــ ٦٠٠ ، دار ابن ھیثم

. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام