سەردێری پرسیار: حوکمی داواکردن لە خوای گەورە واجبە یان سونەتە؟

بەرواری دانان: 2022-03-04 کۆدی پرسیار: 2479

پرسیار:

پرسیار: حوکمی داواکردن لە خوای گەورە واجبە یان سونەتە؟

دەقی وەڵام:

زانایان دەڵێن داواکردن لە خوای گەورە لە دوو ڕووەوە سەیری دەکەیت:

یەکەم: تێڕوانینی گشتی: لەم ڕووەوە واجبە، دروست نییە بۆ موسڵمان هەموو ژیانی ئاوا بمێنێتەوە بێ ئەوەی ڕوو لەخوا بکات و داوای لێ بکات، یان ئەمە زۆرینەی حاڵی بێت، وەک فەرموودە هاتووە ئەبو هوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: (هەر کەسێک داوا لەخوا نەکات خوا گەورە لێی توڕە دەبێت). أخرجە الترمذي (٣٣٧٣).

دووەم: تێڕوانینی جزئی: لەم ڕووەوە سونەتە، سونەتە مرۆڤ زۆر داوا لە خوای گەورە بکات، چونکە خوا گەورە فەرمانی کردووە بەمە لە قورئانی پیرۆزدا، دەفەرمووێت: ﴿وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدۡعُونِيٓ أَسۡتَجِبۡ لَكُمۡۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِي سَيَدۡخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ﴾ [غافر: 60].

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام