سەردێری پرسیار:دەکرێت باسی ئەو فەرموودەیە بکەن کە نابێت زیادەڕەوی بکرێت لە دەست نوێژ؟

بەرواری دانان :2022-02-25 کۆدی پرسیار:2475

پرسیار:

پرسیار:دەکرێت باسی ئەو فەرموودەیە بکەن کە نابێت زیادەڕەوی بکرێت لە دەست نوێژ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن عبد الله بن مغفل أنه سمع ابنه يقول: (اللهم إني أسألك القصر الأبيض عن يمين الجنة إذا دخلتها، فقال: أي بنيّ سل الله الجنة وتعوذ بالله من النار، فإني سمعت رسول الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يقول: إن سيكون في هذه الأمة قوم يعتدون في الطهور والدعاء). رواه أبو داود (٩٦) وصححه الألباني في صحيح أبي داود.

واتە: لە عبداللە بن مغفل دەگێڕنەوە کە گوێی لە کۆڕی خۆی بووە دەیگوت: (ئەی خوایە کۆشکێکی سپیم پێ بدە لەلای ڕاستی بەهەشت ئەگەر چوومە بەهەشت)، پێی گوت: ئەی کوڕەکەم داوای بەهەشت بکە و پەنا بگرە بەخوا لە ئاگر، چونکە من گوێم لە پێغەمبەری خوا بووە صلی اللە علیە وسلم دەیفەرموو: (لەم ئومەتە خەڵکانێک دێن زیادەڕەوی دەکەن لە دەست نوێژ و دوعا).

زیادەڕەوی کردن لە دوعادا ئەم دووانە دەگرێتەوە:

١ـ زۆر درێژە بدەی بە دوعا و سنور ببەزێنێت.

٢ـ دوعا بکات بۆ گەیشتن بە حەڕام.

زیادەڕەوی کردن لە دەست نوێژ ماناکەی ئەوەیە ئیسراف بکەی لە بەکارهێنانی ئاو و زیاد شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ زیاتر لە سێ جار.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام