سەردێری پرسیار:حوکمی شوو کردنی ئافرەتی موسڵمان بە کافر؟

بەرواری دانان :2022-01-07 کۆدی پرسیار:2463

پرسیار:

پرسیار: حوکمی شوو کردنی ئافرەتی موسڵمان بە کافر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن حەڕامە ئافرەتی ئیماندار شوو بە پیاوی کافر بکات، بەڵگە:

ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا وَلَعَبْدٌ مُؤْمِنٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ) [البقرة: 221].

ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن عەقدی نیکاحی پیاوی کافر باطلە بەسەر ئافرەتی ئیماندار). (الأوسط) (9/305).

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو موسڵمانان یەک دەنگن کافر میرات وەرناگرێت لە موسڵمان، و دروست نییە کافر ئافرەتی موسڵمان مارە بکات). (مجموع الفتاوى) (32/36).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام