پرسیار: حوکمی جووت بوون لەگەڵ ئافرەت دوای پاک بوونەوەی ئافرەت لە حەیز و پێش خۆشۆردن لە حەیز؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەڕامە پیاو لەگەڵ ئافرەت جووت بێت دوای پاک بوونەوە لە حەیز و پێش خۆشۆردن لە حەیز، دەبێت ئافرەت خۆی بشوات ئینجا پیاو دەتوانێ لەگەڵی جووت بێت، بەڵگە:
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ). [البقرة:222].
پاک بوونەوەی یەکەم پاک بوونەوەیە لە خوێن و هی دووەم خۆشۆردنە، پێچەوانەی وتەی ئەبو حەنیفە هی یەکەم و دووەم پاک بوونەوەیە لە حەیز، کە ئەمە وتەیەکی لاوازە.
ابن عباس خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (دوو مەرجی داناوە بۆ چوونە لای ئافرەت، وەستانی خوێن و خۆشۆردن، دروست نییە بچیتە لایان).