پرسیار: حوکمی دەست نوێژ گرتن بە بەفر؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگ ئەگەر بەفر بتاوێتەوە و ببێتە ئاو دەست نوێژی پێ بگریت دروستە، سەبارەت بەوە ئەگەر نەتاوابێتەوە ئەم دوو حالەتەیە:
یەکەم: ئەگەر بەفر بتاوێتەوە لەسەر ئەندامەکانی دەست نوێژ، ئاو لەسەری بڕوات، لەم حالەتە دەست نوێژ بە بەفر دروستە، چونکە:
- غسل: واتە: شۆردن: ڕۆیشتنی ئاوە لەسەر ئەندامەکانی دەست نوێژ یان لاشە، لەم حالەتە شۆردن هاتۆتەدی.
- پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئاو و بەفر و تەرزەی بە شۆردن داناوە، دەفەرمووێت: (واغسلە بالماء والثلج والبرد). متفق علیە.
دووەم: ئەگەر بەفرەکە نەتاواوە لەسەر ئەندامەکانی دەست نوێژ، ئاو لەسەری نەڕوات، لەم حالەتە دەست نوێژ دروست نییە بە بەفر، چونکە:
- غسل (شۆردن) نەهاتۆتەدی، دەبێت ئەندامەکان ئاو بەسەریاندا بڕوات و تەڕ بن.