پرسیار: جیاوازی چییە لەنێوان موعجیزە و سیحر؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە جیاوازی نێوان موعجیزە و سیحر دەڵێن:
١- موعجیزە شتێکە لە عادەت دەرچووە به پێچەوانەی یاساکانی کەون و لە خوای گەورەوەیە، بەڵام سیحر ڕوودەدات بەگوێرەی یاساکان كه دەکرێت ساحر فێری بووبێت.
٢- موعجیزە بەرھەم نەھاتووە ئیلا لە خێر نەبێت، هەرچی سەبارەت بە سیحريشه لە خێرەوە نەھاتووە.
٣- موعجیزە ناکرێت بەتاڵی بکەیتەوە بەڵام سیحر دەکرێت بەتاڵی بکەیتەوە.
٤- موعجیزە لەسەر دەستی پێغەمبەران ڕوودەدات كه باشترینی خەڵکن لە زانست و کردەوە و ڕەوشت کەچی سیحر لەسەر دەستی ساحر ڕوودەدات كه خراپترینی خەڵکن لە زانست و کردەوە و ڕەوشت.
٥- موعجیزه ھیچ ھۆکاری بۆ نییە، لەبەر ئەوە بێجگە لە پێغەمبەر کەس ناتوانێت موعجیزە پیشان بدات، بەڵام سیحر ھۆکارەکانی زانراون.