سەردێری پرسیار: حیکمەت لە سەلاوات لێدان لەسەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چییە؟

بەرواری دانان: 2021-06-24 کۆدی پرسیار: 2419

پرسیار:

پرسیار: حیکمەت لە سەلاوات لێدان لەسەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چییە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە حیکمەتی سەلاوات لێدان زانایان دەڵێن:

-سەلاوات لێدان عیبادەتێکە واجبە ئیماندار فەرمانی خوای گەورە جێ بەجێ بکات، جا حیکمەتی بزانێت یان نە.

-ھەر کەسێک سەلاوات لەسەر پێغەمبەر لێبدات ئەوە تەنھا بۆ پێغەمبەر نییە بەڵکو بۆ خۆیش دەگەڕێتەوە.

-مافی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم گەورەترین مافە دوای مافی خوا، سەلاوات لێدان لەسەری بەڵگەیە لەسەر فەزل و چاکەی، و بۆ ئەوەی دینی ئیسلام دیار بێت.

-بۆ ئەوەی ناوی بمێنێتەوە لەناو خەڵک و بەرز بێت، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ )) [الشرح: ٤].

-بۆ ئەوەی شایەتی بۆ ئومەتی بدات چونکە سەلاوات پیشانی پێغەمبەر دەدرێت صلی اللە علیە وسلم، ھەروەک فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت: (إنَّ مِن أفضل أيَّامكم يومَ الجمعة؛ فيه خُلِق آدم، وفيه قُبِض، وفيه النَّفخةُ، وفيه الصَّعقة، فأكثروا عليَّ من الصَّلاة فيه؛ فإنَّ صلاتكم معروضةٌ عليّ). رواە أبو داود (١٠٤٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام