سەردێری پرسیار:ئایا غەیبەت دەست نوێژ دەشکێنێت؟

بەرواری دانان :2021-06-20 کۆدی پرسیار:2417

پرسیار:

پرسیار: ئایا غەیبەت دەست نوێژ دەشکێنێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن غەیبەت و جنێودان و قسەی ناشیرین دەست نوێژ ناشکێنن، چونکە ئەسل لە هەلوەشێنەرەکانی دەست نوێژ وەستانە مەگەر بەڵگە هاتبێت لەسەر شکانی، بەڵام زانایان دەڵێن سونەتە دوای تاوان جا غەیبەت بێ و جنێو و قسەی ناشیرین دەست نوێژ بگریتەوە، چونکە دەست نوێژ دەبێتە کەفارەتی تاوان هەروەک فەرموودە هاتووە.

سەبارەت بەوەی لە هاوەڵان نەقل کراوە فەرمانیان کردووە بە دەست نوێژ گرتنەوە ئەم فەرمانە بۆ سونەتە.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست سونەتە دەست نوێژ بگریت بۆ وتەی ناشیرین، وەک غەیبەت و نەمیمە و درۆ و خەڵک تۆمەتبارکردن بە زینا و فاحیشە و تاوانی تری هاوشێوەی ئەمانە، مەبەستیش لەمە ئەوەیە تا ببێتە کەفارەتی تاوان هەروەک فەرموودە هاتووە). المجموع (٢/٧٢).

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە دوای تاوان دەست نوێژ بگریتەوە). الاختيارات لاپەڕە (١٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام