سەردێری پرسیار: حوکمی تەسبیحی ئەلکترۆنی؟

بەرواری دانان: 2021-06-05 کۆدی پرسیار: 2415

پرسیار:

پرسیار: حوکمی تەسبیحی ئەلکترۆنی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە زیکرکردن بە تەسبیح دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە زیکر بە تەسبیح بکرێت، بەڵام باشتر واییە بە بێ تەسبیح زیکر بکەیت، بەلگە:

-فەرموودەی سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص لەگەل پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم چوو بۆ لای ژنێک بینیان ئەو ژنە ناوک و بەردی لەپێشە و زیکری پێ دەکرد، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت وتی شتێکت پێ دەلێم لەمە ئاسانتر و باشتر، فەرمووی: (سبحان اللە عدد ما خلق فی السماء و سبحان اللە عدد ما خلق فی الارض و سبحان الله). رواە ابو داود، والترمذي.

ڕووی کردنە بەڵگە: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئینکاری ئەو ژنەی نەکرد، بەڵکو ئەوەی باشتر و ئاسانتری پیشاندا.

-چەندین ئەسەر لە هاوەڵان نەقل کراون زیکریان کردووە بە ناوک و بەرد، نەقل کراوە ئەبو الدرداء کیسێکی ناوکی عەجوەی پێ بووە دوای نوێژی بەیانی دەری دەهێنا زیکری پێ دەکرد، و ئەبو هوڕەیڕە بەهەمان شێوە زیکری بە ناوک دەکرد و چەند هاوەڵی تر.

-ئێمە نالێین زیکر کردن بە تەسبیح سونەتە و دینە، بەلکو دەلێین سەبەبە بۆ زیکر کردن و ئاسانکارییە بۆ ئەوانەی زیکریان لێ تێک دەچێت ناتوانن بژمێرن بە تەواوی، نەک زیکر بە تەسبیح عیبادەت بێت، کەواتە بیدعە نییە، ئەوکاتە دەبێت بە بیدعە ئەگەر بە عیبادەت تێ بگەی.

-دەلێین ڕاستە لە ابن مسعود نەقل کراوە کە ئینکاری خەلکی کوفەی کردووە، بەڵام ئایا لەسەر چی ئینکاری خەلکی کوفەی کردووە:

١-لەوانەیە لەبەر ئەوە ابن مسعود ئینکاریان کردبێت چونکە ئەوان چاکەکانیان دەژمارد، هەر لەبەر ئەمەش ابراهیم دەلێت: (کان ابن مسعود یکرە العد ویقول ٲیمن علی اللە حسناتە).

٢-لەوانەیە ئینکاری شێوەی زیکر کردن بە جەماعی کردبێت.

٣-ئەگەر ئینکاری زیکر کردن بە بەردیشی کردبێت دەلێین ئەمە ئیجتهادی ابن مسعودە و چەند لە هاوەلان زیکریان کردووە بە بەرد و ناوک.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نابێت زیکر بە تەسبیح بکرێت و بیدعەیە، بەلگە:

-زیکر کردن بە تەسبیح پێچەوانەی سونەتە و هیچ بەڵگەی ڕاست نەهاتوون زیکر بە تەسبیح بکرێ، و ئەسل لە عیبادات وەستانە ئیلا بەڵگە هاتبێت.

-ابن مسعود و هاوەڵانی پێیان باش نەبووە زیکر بە ناوک و بەرد بکرێ، بەڵکو بە بیدعەیان داناوە، کاتێک زانی خەڵکی کوفە لە مزگەوت زیکر بە بەرد دەکەن ئینکاریان لێ کرد و کردەوەکەیان بە بیدعە وەسف کرد.

-فەرموودەی سەعدی کوری ئەبی وەقاص لاوازە نابێتە بەڵگە کە دروستە زیکر بە بەرد و تەسبیح بکرێ.

ابن تیمییه ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەندێک جار هەیە دوو گوردی (سجاد یان بەرمال) لەسەر شانی دادەنێت و هەیە تەسبیحی بەدیار دەخات بە شیعاری دین دادەنێت کەچی لە پێغەمبەر و هاوەڵان بە زۆر ڕێگا نەقل کراوە کە ئەمە شیعاریان نەبووە بەڵکو زیکریان کردووە بە دەست و سەری پەنجە، زیکر کردن بە تەسبیح کەس نەی وتووە باشترە لە زیکر کردن بە دەست). مجموع الفتاوی (٢٢/١٨٧).

وتەی ڕاست‌ دەلێین هەموو زانایان یەک دەنگن کە باشتر وایە زیکر بکرێت بە بێ تەسبیح، بەڵام ئەگەر بەتەسبیحیش بکرێت ئەگەر پێویست بکات ئێمە نالێین بیدعەیە و تاوانبار دەبێت.

دەلێین دروستە بەڵام مەبەستمان ئەوە نییە زیکر کردن بە تەسبیح سونەت بێت و لەسەری بەردەوام بیت، بەڵکو دەلێین ڕێگە پێدراوە بۆ کەسێک کە پێویستی پێ بێ وەک ژماردن لەبیر دەکات یان بەتەمەن داچووە یان تەمبەلە، تەسبیحی ئەلکترۆنی هەمان حوکمی تەسبیحی تری هەیە، هەلگرتنی تەسبیح بۆ خۆ هەلکێشان و دیار خستن نابێت.

خەلک لە تەسبیح هەلگرتن ئەم حالەتانەن:

١-هەیە بۆ خۆشی و جوانی تەسبیح هەلدەگرێت، ئەمەیان دروستە چونکە عادەتە و وە ئەسل وایە عادات دروستە، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت بۆ کەسی شارەزا جوان نییە هەلی بگرێت.

٢-هەیە بۆ زیکر کردن بە کاری دەهێنێ دەلێین دروستە بەلام نابێت بکەیتە سونەت.

٣-هەیە هەلدەواسێت لە ملی خۆی دەکات یان لە دەستی دەکات، دەلێین نابێت چونکە خۆ چوواندنە بە سۆفیەکان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام