سەردێری پرسیار:حوکمی خوێندنەوەی سورەت فاتیحە لە تەعزییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:241

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە سورەت فاتحە لە تەعزیە بخوێندرێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەھلی سونە ھیچ شتێک ناکات ئیلا بەلگەی ھەیە ، وە کردەوە ناکات بێ زانست چونکە ئەسل لە عیبادەت ڕاوەستانە ئیلا بەلگە ھەبێت ، خوێندنەوەی فاتحە لە تەعزیە حەڕامە و بیدەعەیە چونکە :

(١) ھیچ بەلگە نەھاتوون بۆ خوێندنەوەی سورەت فاتحە لە تەعزیە ، وە ئەسل لە عیبادەت کردن ڕاوەستانە ئیلا بەلگە ھاتبێت .

(٢) ئەگەر خێر بوایا و شتێکی باش بوایا ئەوانەی پێش ئێمە دەیانکرد .

(٣) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من عمل عملًا ليس عليه أمرنا فهو رد) رواه البخاري (2697) ومسلم (1718) .

واتە : ھەر کەسێک کردەوەیەک بکات فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ڕەت دەکرێتەوە .

کەواتە کردەوە قبول نابێت و شەرع بەمە ڕازی نییە ، بەلکو فەرموودەی تر ھاتووە وەسفی بیدعەی کردووە بە گومڕای .

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەھلی سونە دەلێن ھەر وتە و کردەوەیەک لە ھاوەلان جێگیر نەبووبێت ئەوا بیدعەیە ، چونکە ئەگەر خێر بوایا ئەوا پێشی ئێمە دەکەوتن ، چونکە ھیچ خێرێکیان پشت گوێ نەخستووە ئیلا دەست پێشخەریان لێ دەکرد . )) "تفسير ابن كثير" (7/278-279) .

ابن عثیمن ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوەی سورەت فاتحە لە تەعزییە بیدعەیە ، ھەرگیز پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەرەخۆشی نەکردووە بە فاتحە خوێندنەوە و سورەتی تری قورئان . )) "مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين" (13/1283) .

ئەھلی سونە عیبادەت ناکات ھەتا بەلگەی نەبێت یان ھەتا دەپرسێت بەلام ئەھلی بیدەعە عیبادەت دەکات ئینجا ھەیە ناپرسێت و ھەیە دەپرسێت و وە دوای پرسین و زانین لەوە کە ھیچ فەرموودەی لەسەر نییە ھەر بەردەوام دەبێت .

گومانی تێدا نییە موسلمان ئەگەر شوێن قورئان و سونەت بکەوێت بەسە بۆی ، یەکێک لە ھاوەلان خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : شوێن قورئان و سونەت بکەون و شت دامەھێنن لە دیندا چونکە ئەمە بەسە بۆ ئێوە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام