سەردێری پرسیار: ئایا ئافرەت نوێژ بەتال دەکات ئەگەر بە پێش نوێژدا بروات؟

بەرواری دانان: 2021-05-26 کۆدی پرسیار: 2408

پرسیار:

پرسیار: گوێم لە مامۆستایەک بووە گوتویەتی ئەوەی لە عادە بێت نابێ بەلای یەککێدا بروات کە نوێژ دەکات، ئەگەرنا نوێژی بەتال دەبێ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بەتال بوونی نوێژ بەم سێ شتانە، سێ وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژچوون نوێژ بەم سێ شتانە بەتال دەبێت، کە ئەمە وتەی ئەبو هوڕەیڕە و ئەنەس و وتەیەکە لە وتەکان ابن عباس و حەسەن و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و مرداوی و ابن قدامە وابن منذر و ابن حزم و ابن تیمییە و ابن قیم وشەوکانی و ابن باز و ابن عثیمینە.

دووم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەم سێ شتانە نوێژ بەتال ناکەنەوە، کە ئەمە وتەی مالک و ئەبو حەنیفە و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:

سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون تەنها سەگی ڕەش نوێژ بەتال دەکاتەوە، ئافرەت و گوێ درێژ نوێژ بەتال ناکەنەوە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی یەحمەد و ئیسحاقە، بەڵگە:

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە ئەم سێ شتانە نوێژ بەتال دەکەنەوە، چونکە:

- فەرموودەکانی دەڵێن نوێژ بەتال دەکات بەهێزترن لە فەرموودەکانی تر، ئەو فەرموودەی هاتوون دەڵێت نوێژ بەتال نابێت لاوازە.

- فەرموودەی ئەبو زەڕ هاتووە دەفەرمووێت: (تعاد الصَّلاةَ من ممر الحمار والمرأة والكلب الأسود) أخرجە ابن خزیمة (٢/٢١)، وابن حبان (٦/١٥١)، وإسناده صحيح على شرط مسلم.

ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە دەبێت نوێژ دووبارە بکاتەوە.

سەبارەت بە ئافرەت زانایان دەڵێن ئافرەت ئەگەر بالغ نەبوو بێت ئەو کات نوێژ بەتال ناکاتەوە ئەگەر بە پێش نوێژدا تێپەر بێت، بەڵگە:

- فەرموودەی ابن عباس هاتووە دەفەرمووێت: (یقطع الصلاة المرأة الحائض و الکلب) أخرجە أبو داود (٧٠٣)، والنسائي (٢/٦٤).

ئافرەتی حائض مەبەست پێی بالغە، بەڵام جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان لەسەر صحیحی و لاوازی ئەم زیادەیە، کەواتە مەرج نییە ئیلا ئافرەت لە عادە بێت ئەگەر لە عادەش نەبێت نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ئەگەر بالغ بووبێت.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (کچی بچووک نوێژ بەتال ناکاتەوە، ئەگەر کچێکی بچووک بە بەردەم نوێژ خوێندا بروات نوێژی دروستە) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٤٠).

ئافرەت دەبێت بەپێش نوێژیدا بڕوات ئەو کات نوێژ بەتاڵ دەبێت، چونکە (مار) ئەوەیە ئەگەر لە لای ڕاست بڕوات بۆ چەپ، یان بە پێچەوانەوە ئەو کات بە (مار) حساب دەکرێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام