پرسیار: ئایا دروستە کاتی خەتمی قورئان لە ڕۆژی هەینیدا بگەیت بە سورەت الکهف یەکجار بخوێنی بە نییەتی خەتم و هەینی؟ و دروستە سورەتی مولکیش بەهان شێوە یەک جار بخوێنی بۆ دوو مەبەست؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە سورەتی الکهف بخوێنی بە نییەتی خەتم و نییەتی ڕۆژی هەینی، هەروەها دروستە سورەتی مولک بخوێنیتەوە بە نییەتی خەتم و زیکری شەو کە سونەتە لە شەودا سورەتی مولک بخوێندرێ.
ئەگەر سورەتی الکهف لە ڕۆژی هەینیدا دووجاریش بخوێنێ دروستە، پاداشتی دووجار خوێندنەوە بۆی هەیە، هەروەها سورەتی مولکیش بەهەمان شێوە.