سەردێری پرسیار: دەکرێت بە کورتی ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر شەوی قەدر؟

بەرواری دانان :2021-05-04 کۆدی پرسیار:2401

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت بە کورتی ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر شەوی قەدر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە شەوی قەدر:

-شەوی قەدر دەکەوێتە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان، وتەی ڕاست هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون شەوی قەدری دیار کردبێت کە بیست و حەوتە، بەڵکو ئەوەی نەقل کراوە وتەی ھاوەڵانە نەک وتەی پێغەمبەرە درود و سەلامی خوای لێ بێت، کە لە موعاویە و ئوبەی کوڕی کەعب نەقل کراوە.

-ئیعیکاف مەرجە لە مزگەوت بکرێت بەڵام زیندوو کردنەوەی شەوی قەدر مەرج نییە لە مزگەوت بێت، باشتر وایە لە مزگەوت شەوی قەدر زیندوو بکەیتەوە ئەگەر اعتکافت کردبوو چونکە اعتکاف کردن دروست نییە ئیلا لە مزگەوت نەبێت، حالەتە هەیە باشترە شەوی قەدر لە ماڵ زیندوو بکەیتەوە ئەگەر قەلە بالغ دروست بکرێت و کار لە عیبادەت بکرێت.

-شەوی قەدر دوای خۆر ئاوابوون دەست پێ دەکات نەک دوای دوازدەی شەو، و بە ھەڵاتنی فەجر کۆتایی دێت نەک بە ھەلاتنی خۆر.

-تەراویح و زیندوو کردنەوەی شەوی قەدر سونەتن نەک واجبن، و نوێژی عیشا و بەیانی واجبن نەک سونەتن، بۆیە موسڵمان دەبێت ئاگادار بێت زیندووکردنەوەی شەوی قەدر نەبێتە هۆی نەکردنی نوێژی بەیانی.

-شەوی قەدر شەوی زیندوو کردنەوەیە بە نوێژ و دوعا و زیکر و قورئان نەک شەوی زیندوو کردنەوە بێت بە دەف و لەف و مجلس گەرم کردن و ڕابواردن.

-ئافرەت شەوی قەدر لە مالەوە بێت باشترە نەک لە مزگەوت.

-مرۆڤ ئەگەر زۆر پێویستی بەخەو بوو یان ئەگەر نەخەوێت عیبادەت وەک پێویست ناکات و خشوعی کەم دەبێت، لەم حالەتە باشت وایە بخەوێت تا عیبادەت بە جوانی بکات، چونکە لەم حالەتە نە دەخەوێت و نە عیبادەتیش وەک پێویست دەکات، باشتر وایە کەمێک بخەوێت.

-موسڵمان دەتوانێ دوعا بکات لەو شەوە یان زیکر یان قورئان خوێندنەوە یان نوێژ، باشتر وایە ئەو عیبادەتە ئەنجام بدات کە دڵی پێی خۆشە و ئیمانی پێ زیاد دەبێت، چونکە خەڵک لێک جیاوازن هەیە حەزی لە زۆر دوعا کردنە یان زیکر کردنە، یان هەیە حەزی لە نوێژە یان هەیە حەزی لە قورئان خوێندنەوەیە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام