پرسیار: کەسێک ددانی دەرهێناوە خوێن بەردەوام لێی دێت، ئایا ڕۆژووی دروستە ئەگەر بێ ویستی کاتی نووستن لە ڕۆژدا هەندێک خوێن بچێتە ناو گەدەی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن خوێن قووت دان دروست نییە ئەگەر کەسەکە بەڕۆژوو بێت یان بێ ڕۆژوو بێت، چونکە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان خوێن پیسە دەبێت فڕێ بدرێت.
سەبارەت بە قوت دانی خوێن ئەم دوو حالەتەیە:
یەکەم: خوێن لە دەرەوەی دەم بکاتە ناو دەم و قووت دەدات، ئەمەیان ڕۆژوو دەشکێنێت.
دووەم: خوێنی ناو دەم یان خوێنی ددان قوت دەدات، ئەمەیان دوو حالەتە:
-ئەگەر بە ئەنقەست بێت ڕۆژووی دەشکێت.
-ئەگەر بە ئەنقەست نەبێت یان کاتی نووستن هەندێک خوێن بچێتە ناو گەدە هیچی لەسەر نییە و ڕۆژووی ناشکێت، چونکە کەسی نووستوو تەکلیفی لەسەر نییە و قەلەم لەسەری لاچووە بێ ویستی بووە.