سەردێری پرسیار:فیدیەم لەلایە و لەگەڵ سەرفترەش، کچەکم زۆر هەژارە ئایا دەتوانم بدەم بە کچەکەم؟

بەرواری دانان :2021-05-02 کۆدی پرسیار:2398

پرسیار:

پرسیار: فیدیەم لەلایە و لەگەڵ سەرفترەش، کچەکم زۆر هەژارە ئایا دەتوانم بدەم بە کچەکەم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: ئەو فیدیە و سەرفترەیە دوو ئەگەری هەیە:

یەکەم: ئەگەر هی خۆت نەبێت هی کەسێکی تر بێت دروستە بدەیت بە کچی خۆت ئەگەر هەژار بێت.

دووەم: ئەگەر فیدیە و سەرفترەکە هی خۆت بێت، لەم حالەتە زانایان دەڵێن ئەگەر ئافرەت شووی کرد مەسرەفی لەسەر پیاوەکەیەتی، ئەگەر پیاوەکەی هەژار بێت دروستە باوک و دایک زەکات بدەن بە کچی خۆیان ئەگەر نەیانتوانی مەسرەفیان بکەن، بەلام باشتر وایە زەکات بدات بە پیاوی کچەکەی خۆی.

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئافرەت هەژار بێت و پیاوەکەی وەزعی باش بێت و مەسرەفی بکات، ئەوە دروست نییە زەکاتی پێ بدەیت، ئەگەر مەسرەفی نەکات دروستە زەکاتی پێ بدەیت، ئیمام ئەحمەد دەقی هەیە لەسەر ئەمە). المغني (٢/٢٧٩).

نابێت دایک و باوک زەکات بدەن بە کچی خۆیان، چونکە واجبە لەسەریان مەسرەفی بکەن ئەگەر هەژار بوون، ئیلا لە دوو حالەت نەبێت:

یەکەم: زەکات دەدات بە کچی خۆی بۆ دانەوەی قەرزەکانی، کچی قەرزی کردووە بۆ هەندێک شت بۆ بێجگە لە مەسرەف.

دووەم: باوک ناتوانێت مەسرەفی بکات، بەڵام هەندێک مالی هەیە زەکاتی لێ دەکەوێت، لەم حالەتە دروستە زەکاتی پێ بدەیت.

پرسیار کراوە لە ابن عثیمین: ئایا دروستە زەکات بدەیت بە کچی خۆت شووی کردووە و پێویستیشە؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (هەر کەسێک وەسف کرابێت بەو وەسفەی زەکاتی پێ بشێت، ئەوە زەکاتی پێ دەشێت، لەسەر ئەمە ئەگەر پیاو نەتوانێت مەسرەفی کچی خۆی بکات و مەسرەفی مناڵەکانی کچی بکات زەکاتی پێ دەدات، باشتر وایە بۆ دڵنیایی زەکات بدەیت بە پیاوی کچەکەی خۆی).

هەروەها دەفەرمووێت: (پیاو ئەگەر چەند کچی هەبێت و پیاوەکانیان هەژار بن ئەگەر نەتوانێت مەسرەفیان بکات دروستە زەکاتی پێ بدات، مال با بدات بە پیاوەکانیان، جونکە ئەوان بەرپرسن لە مەسرەف کردن) مجموع فتاوى ابن عثيمين (18/426) .

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام