سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن لە فەجری صادق؟

بەرواری دانان :2021-04-21 کۆدی پرسیار:2391

پرسیار:

پرسیار: دەڵێن تا فەجری صادق دەرنەکەوێت نوێزی بەیانی نابێت، واتا ئەو بانگ دەدات ئێمە دەتوانین نوێز بکەین یان بوەستین؟ پرسیارەکەم ئەوەیه ئێمە لەگەڵ بانگ نوێز بکەین یان بوەستین یان برایان بچنە مزگەوت دوای بانگ نوێز بکەین؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی نێوان فەجری صادق و فەجری کاذب:

یەکەم : فەجری صادق نوێژ تێیدا حەڵاڵە و خواردن تێیدا حەڕامە بۆ ڕۆژووەوان، بەشێوەی ئاسۆیی دەبێت لە باکورەوە بۆ باشور، بەڵام فەجری کاذب پێچەوانەیەتی، لە ڕۆژ ھەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوایە وەک کلکی گورگە شێوەی عمودی یە لە ئاسمان نەک بە پانی.

دووەم: فەجری صادق تاریکی بەدوای دا ناھێت، بەڵکو ڕووناکی زیاد دەکات ھەتا ھەموو ئاسۆ دەگرێتەوە، فەجری کاذب تاریکی بەدوای دا دێت، پاشان فەجری صادق ھەڵدێت.

سێیەم: فەجری صادق ڕووناکی یەکەی نووساوە بە ئاسۆوە، بەڵام فەجری کاذب ڕووناکی یەکەی نەنووساوە بە ئاسۆوە ، واتە ئەگەر سەیری ژیرەوەی ئاسۆ بکەیی ڕووناکی نابینیت.

بانگی دووەمی نوێژی بەیانی دەبێت لە فەجری صادقدا بدرێت، ئەگەر بانگ لە فەجری صادقدا درا ئەوە کاتی نوێژە، چونکە بانگدان واتا کاتی نوێژ، بەڵێ دەتوانی لەگەڵ بانگدان یەکسەر نوێژ بکەیت هێشتا بانگدەر لەبانگ نەبۆتەوە، بەڵام باشتر وایە وەڵامی بانگ بدەیتەوە و دوعای دوای بانگ بخوێنی پاشان دوو ڕەکاعەت نوێژی سونەتی پێش نوێژی بەیانی بکەیت و پاشان نوێژی بەیانی بکەیت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام