پرسیار: ئێمە ڕۆژانە سەعات ۳ ی پێش عەسر دەچینە ئیش تا ۱۱ ی شەو، واتە سێ نوێژمان لەسەرە کە لەوێ بیکەین. دوو سێ کەس لەوێ نوێژ ناکەن کۆی دەکەنەوە دەڵێن لەماڵەوە نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بەیەکەوە دەکەین، کە چووینەوە نوێژی مەغریب و عیشاش دەکەین. شوێنی نوێژمان هەیە بەتایبەتی و تەوالێتیشی لێیە بەس تا ڕاددەک قەلەبالغە، و هەندێک جاریش بەڕێوبەرەکەمان دەڵێ زوو نوێژەکەتان بکەن و وەرنەوە سەر ئیشەکەتان، بەس دەبی بەخێرایی نوێژەکەمان بکەین وەک پێشبڕکێ چونکە ناچارین. پرسیارەکەم ئەوەیە دروستە لە ماڵەوە نوێژەکان کۆبکەینەوە؟ یا لەوێ بەخێرایی نوێژەکن بکەین ئیشەکەشمان هەمووڕۆژێکە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە نوێژ جمع بکەیت لە حضر بۆ لادانی مەشەقەت، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەدە و کۆمەڵێک لە فوقەھاکان و فەرموودەناسان و ابن تیمییە و ابن عثیمینە، بەڵگە:
- عن ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ: جَمَعَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَيْنَ الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ، وَالْمَغْرِبِ وَالْعِشَاءِ بِالْمَدِينَةِ، فِي غَيْرِ خَوْفٍ وَلا مَطَرٍ. قُلْتُ لابْنِ عَبَّاسٍ: لِمَ فَعَلَ ذَلِكَ ؟ قَالَ: كَيْ لا يُحْرِجَ أُمَّتَهُ. رواە مسلم (٧٠٥).
واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نوێژی نیوەڕۆ و عصری جمع کردووە، وە نوێژی مغرب و عیشای جمع کردووە لە مەدینە، نە ترس هەبووە و نە باران دەباری، بە ابن عباسم گوت "واتە سەعید بن جبیر پێی گوت": بۆچی ئەمەی کرد؟ فەرمووی: بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی لەسەر ئومەتەکەی و تووشی ناخۆشی نەبن.
ئەمە بەڵگەیە ھەر کاتێک موکەلەف تووشی بارگرانی و مەشەقەت بوو بە تەرک کردنی جمع، ئەوە دروستە بۆی نوێژ جمع بکات.
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فراوانترین مەزھەب بۆ نوێژ کۆکردنەوە مەزھەبی ئیمام ئەحمەدە، چونکە دەقی ھەیە لەسەر ئەوە کە دروستە نوێژ کۆ بکەیتەوە لە کاتی نەخۆشی و بارگرانی و بوونی ئیش و کار، بە بەڵگەی فەرموودەی ابن عباس). الفتاوی الکبری (٢/٣١).
ڕاستە زانایان ڕوخسەتیان داوە بۆ کۆکردنەوە نوێژ ئەگەر تووشی مەشەقەت بێت بەڵام نابێت ئاسانکاری بکرێت، بە هیچ شێوەیەک دروست نییە نوێژ کۆبکرێتەوە لەم حالەتە.
نوێژ دەکات لەوێ بە ڕوکن و واجبەکانەوە، هەر ئیشێک ببێتە هۆی ئەوە نوێژی دروست نەبێ لەبەر بە پەلە نوێژ کردن دەبێ واز لەو ئیشە بێنێ.