پرسیار: ئەو شوێنانەی شەرع قەدەغەی کردووە مرۆڤ حاجەتی خۆی تێیدا بکات کامەن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نابێت حاجەتی خۆت بکەیت لەم شوێنانە:
- لەسەر ڕێگای خەڵک.
- لەژێر سێبەری خەڵک.
- لەبەر هەتاو و شوێنی دانیشتنی خەڵک لە زستاندا.
- لەژێر داری بەرووم دار.
- لە گۆم و حەزوی ئاودا.
- لە قەراخ چەم و جۆگە و ئاوی ڕەواندا.
- سەرئاو کردن لە قەراخ ئاوی خواردنەوە و لەلای سەرچاوە و کارێز و کانی یەکاندا.
زانایان دەڵێن حاجەت کردن لەم شوێنانە ئازاردانی خەڵکی تێدایە، لەوانە:
- بۆنی ناخۆشە خەڵک ھەست بە ئازار دەکات.
- دیمەنی ناشیرینە و مرۆڤ پێی خۆش نییە، ھەتا ھەندێک خەڵک ھەن کاتێک دەیبینن دەڕشێنەوە.
- ئازار دەدرێن بەھۆی ئەوەوە پیسایی بەر قاچ و جل و بەرگیان دەکەوێت.
- ناتوانن لەو شوێنە دابنیشن.