سەردێری پرسیار: پرسیار: لە کاتی بە یەکگەیشتن بە کەسێک دەڵێن السلام علیکم، و وەڵامەکەش وعلیکم السلام، ئایا لە کاتی جیابوونەوە هاوەڵان لەنێوان خۆیاندا چییان گوتووە؟

بەرواری دانان: 2021-03-19 کۆدی پرسیار: 2359

پرسیار:

پرسیار: لە کاتی بە یەکگەیشتن بە کەسێک دەڵێن السلام علیکم، و وەڵامەکەش وعلیکم السلام، ئایا لە کاتی جیابوونەوە هاوەڵان لەنێوان خۆیاندا چییان گوتووە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر کەسێک لە مەجلس هەستا سونەتە سەلام بکات کاتی چوون هەروەک چۆن کاتی گەیشتن بە مەجلس سونەتە سەلام بکرێت، بەڵگە:

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (إِذَا انْتَهَى أَحَدُكُمْ إِلَى الْمَجْلِسِ فَلْيُسَلِّمْ ، فَإِذَا أَرَادَ أَنْ يَقُومَ فَلْيُسَلِّمْ ؛ فَلَيْسَتْ الْأُولَى بِأَحَقَّ مِنْ الْآخِرَةِ). رواه أبو داود (٥٢٠٨)، والترمذي (٢٧٠٦)وحسنه، وأحمد (٧٧٩٣)، صححه الألباني في "صحيح أبي داود" وغيره.

لە ئەبو هورەیرە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئەگەر یەکێک لە ئێوە چووە مەجلیسێک با سەلام بکات، ئەگەر ویستی هەلبستێ با سەلام بکات، سەلامی یەکەم حەقتر نییە لە سەلامی دووەم).

سەلامی جیابوونەوە وەک سەلامی بە یەکگەیشتنە، هاوەڵان هەمان سەلامی بەیەکگەیشتنیان گوتووە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام