پرسیار: حوکمی قورئان خوێندنەوە لەسەر قورئان لەناو نوێژدا؟
ڤ
وەڵام: خوێندنەوەی قورئان لەناو نوێژدا لەسەر قورئان یان موبایل یان کۆمپیوتەر یەک حوکمیان ھەیە، لەم بابەتە جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە:
یەکەم:ھەندێک زانا دەلێن دروستە ، کە ئەمە وتەی شافعی و حنابلە و ابن عثیمین و ابن جبرینە ، بەلگە :
-بەلگەکان گشتین بۆ قورئان خوێندنەوە جا چ بە لەبەر خوێندنەوە بێت یان لەسەر قورئان.
-لە پێشینەکان نقل نەکراوە کە ڕێگرییان کردبێت لە قورئان خوێندنەوە لەناو نوێژ لەسەر قورئان.
دووەم: ھەندێک زانای تر دەلێن دروست نییە و نوێژ بەتالە، کە ئەمە وتەی حەنەفی یەکانە، بەلگە:
-ھەلگرتنی قورئان و سەیر کردنی و ھەلدانەوەی وەرەقە زۆر جوولەی تێدایە و نوێژ بەتال دەبێت.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر بخوێنێتەوە لەسەر قورئان ئەوا نوێژی بەتال نابێت جا چ قورئان لەبەری بێ یان نا، بەڵکو دەبێت ئەمە بکات ئەگەر فاتیحەی لەبەر نەبێت، ئەگەر چی ھەندێک جار وەرەقەش ھەلبداتەوە نوێژی بەتال نابێت.
ئەمە ڕای ئێمەیە و وتەی ئیمام مالک و أبی یوسف و محمد و ئەحمەدە). المجموع (٤/٢٧).
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت پرسیار لێی دەکرێ : ئایا قورئان خوێندنەوە لەسەر قورئان باشترە بە لەبەر خوێندنەوە ؟
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت:(سەبارەت بە ناو نوێژ باشتر وایە بە لەبەر قورئان بخوێنێتەوە، چونکە ئەگەر لەسەر قورئان بخوێنێتەوە چەند کردەوە دووبارە دەبێتەوە لەناو نوێژدا، وەک گرتنی قورئان و ھەلدانەوەی و سەیر کردنی پیتەکان و ھەروەھا ئەوەشی لە دەست دەچێت کە دەستی ڕاستی لەسەر چەپ دادەنێت و لەسەر سینگ کاتی قورئان خوێندنەوە و ھەندێک جار ئەوەشی لە دەست دەچێت کە کاتی ڕکوع دەستی لە تەنیشتی خۆی دوور ناخاتەوە ئەگەر قورئان لە بن ھەنگلی دابنێ). المنتقی من فتاوی الفوزان (٢/٣٥).
یەکێک لە زیانەکانی قورئان خوێندنەوە لەسەر قورئان یان موبایل یان کۆمپیوتەر وا لە ئیمام دەکات قورئان لەبەر نەکات یان مراجعەی پشت گوێ دەخات.
وتەی ڕاست ئەوەیە کە دروستە لەسەر قورئان یان موبایل یان کومپیوتەر قورئان بخوێنیتەوە، جا چ نوێژی سونەت بێت یان واجب .