پرسیار: مەرجرکانی قبول بوونی تەوبە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن تەوبە چەند مەرجێکی هەیە بۆ قبول بوون:
یەکەم: (الإخلاص): دەبێت تەوبەی بە پاکی بۆ خوای گەورە بێت، دوور بێت لە ڕیا و سومعە، بۆ ترسان لە دروستکراوەکان نەبێت و هیچ مەبەستێکی دونیایی نەبێت.
دووەم: واز لە تاوانەکە بێنێت و خۆی لێ دوورخاتەوە، ئەگەر مافی ئادەمی بێت واجبە مافەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە یان گەردەنی خۆی پێ ئازاد بکات.
سێیەم: پەشیمان بێتەوە لە کردنی تاوانەکە بەجۆرێک هەست بە ئازار و ناخۆشی تاوانەکە بکات.
لە عبداللە بن مسعود دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (پەشیمان بوونەوە تەوبەیە). أخرجە ابن ماجە (٤٢٥٢)، وأحمد (١/٣٧٦)، وصححە أحمد شاکر برقم (٣٥٦٨)، وصححە الألباني.
چوارەم: عەمی هەبێت نەگەڕێتەوە سەر تاوانەکە، ئەگەر لە نەفسی خۆی شاردبێتەوە دەگەڕێتەوە سەری و حەزی لێیە، ئەوە تەوبەی قبول نییە، ئەگەر عەزمی هەبێت نەگەڕێتەوە سەری دوای ماوەیەک گەراوە سەری و شیتان بۆی ڕازاندییەوە، ئەمەیان تەوبەیەکی تر دەکاتەوە تەوبەی یەکەمی قبول بووە.
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر بەندە تەوبەی کرد، پاشان گەڕاوە سەر تاوانەکە خوای گەورە تەوبەی یەکەمی لێی قبول کردووە، پاشان ئەگەرگەڕاوە سەری شایستەی سزایە، ئەگەر تەوبەی کرد تەوبەی قبول دەبێت، دروست نییە بۆ موسڵمان ئەگەر تەوبەی کرد پاشان گەڕاوە سەری سوور بێت لەسەری، بەڵکو دەبێت تەوبە بکات ئەگەر لە ڕۆژێکدا سەد جاریش بگەڕێتەوە سەری). مجموع الفتاوی (١٦/٥٨).
پێنجەم: دەبێت تەوبە لە کاتی قبول بووندا بێت، واتە پێش سەرەمەرگ و هەڵاتنی خۆر لە خۆرئاواوە بێت.
پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (خوای گەورە تەوبەی بەندەی قبول دەکات هەتا نەگەیشتۆتە سەرەمەرگ). أخرجە الترمذي (٣٥٣٧)، وابن ماجە (٤٢٥٣) من حدیث عبداللە بن عمر رضي اللە عنهما وحسنە الألباني.
پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (تەوبە نابڕدرێت و دەرگای داناخرێت هەتا خۆر لە خۆرئاواوە هەڵدێت). أخرجە أبو داود (٢٤٧٩)، الدارمي في السیر (٢٥١٣)، من حدیث معاویة رضي اللە عنە.