سەردێری پرسیار:چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژی ئافرەتان بە جەماعەت چۆنە؟

بەرواری دانان :2021-02-09 کۆدی پرسیار:2338

پرسیار:

پرسیار: چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژی ئافرەتان بە جەماعەت چۆنە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژی پیاو و ئافرەت وەک یەک وان، پیاو چۆن نوێژ بە کۆمەڵ دەکات ئافرەتیش بە هەمان شێوە، ئافرەتێک کاتێک پێش نوێژ دەکات بۆ ئافرەتانی تر دەبێت بەم شێوەیە بێت:

-بانگ بدرێت و قامەت بکرێت، بە مەرجێک دەنگیان بۆ پیاوی نامەحرەم نەچێت.

-ئەو ئافرەتەی پێش نوێژی دەکات ڕیزەکانی نوێژ ڕاست دەکات و داوایان لێ دەکات ڕاست بوەستن.

-ئەگەر نوێژەکە نوێژی (سري) بوو قورئان تێیدا بە نهێنی دەخوێندرێ، ئەگەر (جهري) بوو قورئان تێیدا بە دەنگ دەخوێندرێ.

-سەبارەت بە ژمارەی ئەو ئافرەتانەی نوێژ بە کۆمەڵ دەکەن ئەم دوو حالەتانەن:

یەکەم: دوو ئافرەت پێکەوە نوێژ دەکەن، لەم حالەتە هەردووکیان لە تەنیشت یەکتر دەوەستن و ئەو ئافرەتەی پێش نوێژ دەکات ئافرەتەکەی تری دەکەوێتە لای ڕاست، واتە دەبێت لە لای ڕاست بوەستێت.

دووەم: ئەگەر سێ ئافرەت یان زیاتربوون، لەم حالەتە ئەو ئافرەتەی پێش نوێژی دەکات لە پێشەوە دەستێت و ئەوانی تریش بەدوایەوە دەوەستن.

کەواتە نوێژی بە کۆمەڵی پیاو چۆنە ئافرەتیش بە هەمان شێوە دەکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام