سەردێری پرسیار:ئەگەر کوڕێک بچێتە داوای کچێک گەر بە کچەکە بڵێن حیجاب لابدە بۆ ئەوەی کوڕەکە بت بینێ دروستە؟

بەرواری دانان :2021-02-03 کۆدی پرسیار:2333

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر کوڕێک بچێتە داوای کچێک گەر بە کچەکە بڵێن حیجاب لابدە بۆ ئەوەی کوڕەکە بت بینێ دروستە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن بۆ سەیر کردن ئەو ئافرەتەی داوای دەکەیت مەرج ھەیە، ئەگەر ئەم مەرجانەی تێدا نەبێت دروست نییە سەیری بکەیت، بە هیچ شێوەیەک دروست نییە کوڕ سەیری قژی کچ بکات.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت: (ئایا دروستە قسە لەگەلی بکەیت؟

وەلام: نەخێر، چونکە قسە کردن سەر دەکێشیت بۆ شەھوەت و چێژ لێوەرگرتن لە دەنگی، لەبەر ئەوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: "سەیری ئافرەت بکە و سەیری ئەو شوێنە بکە کە ڕات دەکێشیت بۆ مارە کردنی " واتە ڕوخسار و بالای نەک بینینی ئەو شوێنانەنی کە حەڕامن " نەی فەرموو: گوێت لێ بێت.

مەرجی سەیر کردنی ئەو ئافرەتەی داوای دەکەیت پێنجن: یەکەم: دەبێت بێ خەلوەت بێت.

دووەم: دەبێت بێ شەھوەت بێت.

سێیەم: دەبێت عەزمت ھەبێت بۆ داوا کردنی، ئەگەر نا ئەسڵ وایە حەڕامە سەیری بکەیت.

چوارەم: دەبێت گومانی بەزۆری بۆ ئەوە بچێت کە وەلامی دەدەنەوە.

پێنجەم: دەبێت ئەوەی دیار غالبەن بێت.

چۆن بزانین بە زۆری گومان وەلام دەدرێتەوە یان نە؟

وەلام: ئەگەر سەیر کچ بکات وەزیر بێت نموونە و خۆیش ھەژار بێت، ئەمەیان زۆرینەی قبول ناکەن و وەلامی نادەنەوە، یان مرۆڤێکی بەتەمەن سەیری کچێکی گەنج و جوان دەکات، ھەروەھا ئەمەشیان بەزۆری وەلامی نادەنەوە). الشرح الممتع (٥/١٣١)، دار ابن ھیثم.

دروستە قسەی لەگەڵ بکەیت بە مەرج:

١- قسەکردنەکە لەگەلی زۆر نەبێت لە پێویستی تێپەڕ ببێت وەک ئەوەی بە کات ژمێر قسەی لەگەڵ بکەیت.

٢- دەبێت قسە کردنەکە بێ خەلوەت بێت، واتە نابێت بە تەنیا پێکەوە بن.

٣- دەبێت قسە کردن دەنگ ناسک کردن و ئەو وشانە نەبن کە شەرع ڕێگەی پێ نەداوە.

٤- نابێت شەھوەت بجولێت، ئەگەر ئارەزوو جولا یان چێژی لێ بکات نابێت قسە لەگەڵی بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام