پرسیار: حوکمی ژن بە ژنی لە ئیسلامدا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ژن بە ژنی لە ئیسلامدا حەڕامە، چونکە ستەم کردن لە ئافرەتی تێدایە، بەڵگە:
- عن ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (لَا شِغَارَ فِي الْإِسْلَامِ) رواه مسلم (1415).
واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ژن بە ژنی لە ئیسلامدا نییە).
- عن جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللهِ قال: (نَهَى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الشِّغَارِ) رواه مسلم (1417).
لە جابر بن عبداللە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە لە ژن بە ژنی).
شێوەکانی ژن بەژنی:
یەکەم: هەردوولا ژن بە یەکتر دەدەن، وە مارەیی بۆ یەکتر دیار ناکەن و مارەیی نییە، بەڵکو ژن دەدرێت بە لایەکی تر بەرامبەر ئەوە ئەوانیش ژنی تری پێ بدەن، ئەمەیان حەڕامە و داخلی فەرموودەکە دەبێت.
دووەم: هەردوولا ژن بە یەکتر دەدەن، وە هەر یەکەشیان مارەیی بۆ یەکتر دیار دەکەن، بێ ئەوەی مەرج دابنرێت ئەگەر لایەک ژن بە لایەکەی تر نەدات زەواج ناکرێت، ئەمەیان داخلی (شغار) نابێت و حەڕام نییە.
سێیەم: هەردوولا ژن بە یەکتر دەدەن، وە هەر یەکەشیان مارەیی بۆ یەکتر دیار دەکەن، مەرج دابنرێت ئەگەر لایەک ژن بە لایەکەی تر نەدات زەواج ناکرێت، ئەمەیان داخلی (شغار)، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان:
-هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەمە داخلی (شغار) دەبێت و حەڕامە، کە ئەمە وتەی ظاهری و هەندێک زانای شافعی و حەنابلەیە و ابن باز و زانایان اللجنە الدائمەیە، چونکە مەرج دانراوە ئەگەر ژنی پێ نەدەن ئەوانیش ژنی پێ نادەن.
-زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەمە داخلی (شغار) نابێت، چونکە مارەیی دانراوە و باسکراوە، ئەگەر مارەیی تێیدا نەبێت لەم حالەتە دەبێتە (شغار).
ئەگەر ئەمە نەکرێت و بلێی نابێت باشترە، واللە أعلم.