پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە حەسوودی دەبات بە کار و کردارێکی چاک؟ ئایا ئەو جۆرە حەسوودیەش حەڕامە؟
وەڵام: الحسد: تەمەنای لاچوونی نیعمەتە لەسەر کەسێک، جا چ نعمەتەکە هاتبێتە دی یان هێشتا نەهاتبێتە دی، وە نیعمەتەکە چ دونیا بێت یان دین.
زانایان پلەکانی حەسوودیان کردووە بە چوار بەش:
یەکەم: تەمەنای لاچوونی نیعمەت دەکات لەسەر نیعمەت لەگەڵ کراو، بێ ئەوەی نیعمەتەکە بۆ خۆی نەقل بێت.
دووەم: تەمەنای لاچوونی نیعمەت دەکات لەسەر نیعمەت لەگەڵ کراو، حەز دەکات نیعمەتەکە بۆ خۆی نەقل بێت.
سێیەم: تەمەنای بەدەست هێنانی نیعمەت دەکات وەک کەسێک خوای گەورە نیعمەتی لەگەڵ کردووە، تەمەنای ئەوە دەکات یەکسان بن هیچ جیاوازی نەبێت لەنێوانیان، ئەگەر نەیتوانی بەدەست بێنێت تەمەنای لاچوونی نیعمەت دەکات لەسەر نیعمەت لەگەڵ کراو.
چوارەم: ئەگەر تەمەنای لاچووی نیعمەت نەکات بەسەر نیعمەت لەگەڵ کراو، حەز بکات وەک ئەو لێی بێت، ئەمەیان پێی دەڵێن غبطة، ئەمەیان هیچی تێدا نییە و دروستە.