سەردێری پرسیار:کەسێک تاوانی کردووە و زۆر زۆر پەشیمانە، ئایا تاچەند تەوبەی قبولە؟

بەرواری دانان :2021-01-25 کۆدی پرسیار:2322

پرسیار:

پرسیار: کەسێک تاوانی کردووە و زۆر زۆر پەشیمانە، ئایا تاچەند تەوبەی قبولە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەلێن گەورەترین تاوان وکوفر و شیرکە، هەر کەسێک تەوبەیەکی ڕاست بکات لە شیرک و کوفر خوای گەورە لێی خۆش دەبێت، ئەگەر تەوبە بۆ ئەمە هەبێ ئەوا تاوانی تر لەپێشترە تەوبەی بۆی هەبێ.

پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (ئەوەی تەوبە لە تاوان دەکات هەروەک ئەوە وایە تاوانی نەکردبێت). رواه الترمذي وحسنه الألباني .

بەڵکو لەوەش زیاتر ئەگەر تەوبەکە ڕاست و دروست بێت خراپەکانی بۆی دەگۆڕدرێن بە چاکە، کەواتە هەر تاوانێک بکەیت تەوبەیەکی ڕاست لە دوای بکەی خوای گەورە لێت خۆش دەبێت، ئەگەر تاوان بکەیت جگە لە شیرک تەوبەی لەدوای نەکەیت خوای گەوره ڕۆژی قیامەت یان لێت خۆش دەبێت یان سزات دەدات بە ئارەزووی خۆیەتی، بەڵام ئەگەر شەریکت بۆ خوا بڕیاردا و تەوبەت نەکرد خوای گەورە لێت خۆش نابێت.

تاوان چەند گەورە بێت سۆز و بەزەیی خوای گەورە لە تاوان گەورەترە، ڕەحمەت و سۆزی خوای گەورە هەمو وشتێکی گرتۆتەوە و سزاکەی کەوتووە، بۆیە نابێت موسڵمان بێ ئومێد بێت لە سۆز و بەزەیی خوای گەورە، چونکە بێ ئومێد بوون لە سۆز و بەزەیی خوای گەورە لە تاوانەکە گەورەترە ئەگەر گەیشتە ئەو ڕادەیە ئینکاری لێخۆش بوونی خوا بکەیت بۆ بەندەکانی، چونکە ئەمە گەیشتۆتە پلەی کوفر پەنا بەخوا، ئەگەر ئینکاریش نەکەیت بێ ئومێد بوون لە سۆز و بەزەیی خوای گەورە لە تاوانە گەورەکانە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام