سەردێری پرسیار: دەکرێت ڕوون کردنەوە لەسەر تەفسیری ئەم ئایەتە بدرێت: ﴿يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ٢١٥﴾ [البقرة: 215]؟

بەرواری دانان: 2021-01-18 کۆدی پرسیار: 2314

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوون کردنەوە لەسەر تەفسیری ئەم ئایەتە بدرێت: ﴿يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ٢١٥﴾ [البقرة: 215]؟

دەقی وەڵام:

خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ٢١٥﴾ [البقرة: 215].

واتە: لە تۆ دەپرسن (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) کەچی ببەخشن؟ پێیان بڵێ: هەر خێرێک دەکەن سەرەتا دایک و باوکتان فەراموش مەکەن، هەروەها خزمان و هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانی نەدریش، هەر خێرو و چاکەیەکیش ئەنجام دەدەن، دڵنیابن کە خوا زانا و ئاگادارە لێی.

ڕاڤەی وشەکانی ئایەتەکان و ماناکەیان:

﴿يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ﴾: واتە: لە تۆ دەپرسن (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) کەچی ببەخشن؟

ئەم خطابە بۆ پێغەمبەرە صلی اللە علیە وسلم، هەروەها ڕێز و شەڕەفە بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەوانەی پرسیاریش دەکەن هاوەڵانن.

﴿قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ﴾: واتە: پێیان بڵێ: هەر خێرێک دەکەن، جۆری خێر و جنس و بڕی دیار نەکردووە، مەسەلەحەت لەوە دایە دیار نەکرێت چونکە ئاسانترە.

﴿فَلِلْوَالِدَيْنِ﴾: واتە: سەرەتا دایک و باوکتان فەراموش مەکەن، دایک و باوک و باپیر و داپیر بەرەو سەرەوە دەگرێتەوە.

﴿وَالْأَقْرَبِينَ﴾: واتە: هەروەها خزمان، عطف کراوە لەسەر (الوالدین) عطفی عام بەسەر خاص، چونکە دایک و باوک لە خزمەکانن، بەڵام بە تەنیا باسکراوە و پێش هەمووان خراون لەبەر فەزلی و گەورەیی پلە و پایەیان.

سوودەکانی ئایەتەکان:

١- سووری هاوەڵان لەسەر پرسیار کردن ئەو پرسیارانەی پێویستیان پێی هەبوو، سوودی بۆ دین و دونیایان هەبووە، ئەویش ئەوە بوو چی ببەخشن، لەبەر وتەی: ﴿يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ﴾.

٢- هاوەڵان پرسیاریان ئاراستەی پێغەمبەری خوا کردووە صلی اللە علیە وسلم، چونکە ئەو خەبەر دەرەوە لەلایەن خوای گەورەوە و زاناترینی دروستکراوەکان.

بەم شێوەیە دوای مردنی دەبێت پرسیار ئاراستەی ئەهلی عیلم بکرێت، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ﴾ [النحل: 43].

٣- لە تەواوی و جوانی وەڵام دانەوەی پرسیار ئەوەیە بە زیادەوە وەڵام بدەیتەوە ئەگەر پێویست بکات وەک ئەوەی ئاماژە بۆ شتێکی گرینگتر بکەیت، یان ئەگەر موفتی گومانی بۆ ئەوە چوو پرسیارکەر نەزانە بەو حوکمە، لەبەر وتەی: ﴿قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ﴾.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە بە زیادەوە وەڵامی پرسیار بدەیتەوە ئەگەر پێویستی کرد، ئەمەش شێوازی قورئانە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ﴾، ئەوان پرسیاریان کرد چی ببەخشن؟ خوای گەورە ڕوونی کردەوە كه چی ببەخشن و بە کێ ی ببەخشن، هەرچەندە پرسیاری ئەوەشيان نەکردبوو بە کێ ببەخشن؟ بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی ماڵ دەبەخشێت پێویستی بەوە ھەیە کە بزانێت ئەو ماڵە بە کێ دەبەخشێت، لەبەر ئەوە خوای گەورە ڕوونی کردەوە.

ئەم ڕێگایە ھەندێک لە زانایانیش بەکاریان ھێناوە، وەک ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت، زۆر جار کاتێک باسی بابەتێک دەکات باسی شتێکی تری ھاو شێوەی ئەويش دەکات، ئەوەی سەیر بێت ھەندێک کەس ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن: ابن تیمییە باسی ھەندێک شت دەکات كه پێویست نیە، بۆ نموونە ئەگەر باسی شتێکی کرد باسی چەند شتی تری ھاوشێوەی ئەويش دەکات، بەڵام ئەمە وەڵام دەدرێتەوە بەوەی کە ئەمە ڕێگای قورئان و سونەتە: لە وەڵامدا ئەوە باس دەکرێت كه پرسیارکەر پێویستی پێی ھەیە ئەگەر چی پرسیاریشی نەکرد بێت). فتح ذي الجلال والإكرام (١/٥١-٥٢).

٤- ئارەزوو خستنە سەر مال بەخشین هەر مالێک بێت، لەبەر وتەی: ﴿قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ﴾.

٥- ئاسانکاری لەسەر بەندەکان و لادانی مەشەقەت لەسەریان و دیار نەکردنی کە چی ببەخشی، گرینگ ئەوە بەکێ دەدەیت و مەبەستت چیە، لەبەر وتەی: ﴿قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ﴾.

٦- بەخشین دەگات بە شوێنی خۆی هەر بەخشینێک بێت و هەر جۆرێک بێت و چەند بێت، لەبەر وتەی: ﴿قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ﴾. نابێت مرۆڤ هیچ شتێک بە کەم دابنێت، هەروەک پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (خۆتان لە ئاگری دۆزەخ بپارێزن ئەگەر بەقەد بەخشینی دەنکە خورمایەک بێت). أخرجە البخاري (١٤١٧)، ومسلم (١٠١٦).

٧- گرینگترین ڕووی بەخشین ئەوەیە سەرەتا دایک و باوکتان فەراموش نەکرێت، هەروەها خزمان و هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانی نەدریش، لەبەر وتەی: ﴿فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ﴾.

٨- گەورەیی پلە و پایەی دایک و باوک و واجبی مەسەرەف کردنیان، لەبەر ئەوە پێش هەمووان خراون.

٩- فەزلی بەخشین بە نزیکەکان، مال بەخشین پێیان خێرە و گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتیشە، لەپێشترینیان نزیکترینە پاشان نزیکی ترە، لەبەر وتەی: ﴿وَالْأَقْرَبِينَ﴾.

پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (بەڵێ دوو پاداشتی هەیە، پاداشتی نزیکایەتی و پاداشتی خێرەکە).أخرجە البخاري (١٤٦٦)، ومسلم (١٠٠٠).

١٠- چاودێری کردنی ئیسلام و گرینگی دانی بە هەتیو و هەژار و ڕێبوارەکان، هاندان بۆ مال بەخشین بەمانە، هەتیو لەبەر ئەوە کەس نیە مەسرەفی بکات، هەژار لەبەر ئەوە هیچی نیە و زۆر پێویستی پێیەتی، ڕێبواریش لە سەفەر زۆربەی جار پێویستی بە هاوکاری هەیە، لەبەر وتەی: ﴿وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ﴾.

سەبارەت بە ڕیبوار:

- ئەگەر بزانی محتاج نیە و پێویستی پێی نیە، ئەمەیان پێویست ناکات پێی بدەی.

- ئەگەر زانیت محتاجە، یان گومانت بۆ ئەوە چوو محتاجە بەڵام شەرم دەکات داوا بکات، ئەمەیان پێی دەدەیت.

- ئەگەر بە گومان بیت محتاجە یان نە، مالی بۆ عرض بکە و مامەڵەی لەگەڵ بکە بە گوێرەی حاڵی.

١١- زانستی خوای گەورە بە هەر کردەوەیەکی خێر کە بەندەکان ئەنجامی دەدەن، بەڵێنی خوای گەورە بە پاداشت دانەوە بە گەورەترین پاداشت، لەبەر وتەی: ﴿وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ﴾.

١٢- ئارەزوو خستنە سەر کردنی کردەوەی باش، جا کردەوەی باش بە وتە بێت یان کردەوە یان مال بەخشین، زۆر بێت یان کەم، لەبەر وتەی: ﴿وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ﴾.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام