پرسیار: هەموومان دەزانین سوری مانگانەی هەموو ئافرەت وەک یەک نیە جیاوازە، ئەگەر دڵنیا نەبوویت لەپاک بوونەوە بۆ دڵنیابوون خۆشۆردنەکەت دوابخەیت تاوانبار دەبێت؟
وەڵام: زانایان دەلێن بۆ زانین و دڵنیا بوون لە پاک بوونەوە لە خوێنی حەیز یان نیفاس ئەم دوو نیشانەیە هەیە:
یەکەم: نزول القصة البیضاء، واتە: هاتنە خوارەوەی ئاوێکی سپی کە ڕەحم پالی پێوە دەنێت کاتی وەستانی خوێن، بەلام دەبێت ئەوەش بزانرێت هەندێک ئافرەت ئەم ئاوە سپییەیان نییە و ناهێتە خوارەوە .
دووەم: وەستانی خوێن و وشک بوونی بەجۆرێک ئەگەر هەندێک لۆکە (پەموو) لە شوێنی دابنێی ڕەنگی ناگۆڕێت بە خوێن.
ئافرەت دەبێت سەیری وەستانی خوێن و ماوەی حەیزی خۆی بکات، ئەگەر خوێن وەستا و ماوەی تەواو بوو پێویست بە گومان ناکات دەبێت خۆی بشوات، ئەگەر بزانێت دوای وەستان خوێن دەردەچێت، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە ھەیە:
یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بە حەیز حساب ناکرێت، بە پاک بوونەوە حساب دەکرێت و دەبێت نوێژ بکات.
دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بە پاک بوونەوە حساب ناکرێت، نابێت نوێژ بکات و بەڕۆژوو بێت.
ئەگەر لەم حالەتە گومانی خۆشۆردن دوابخات لەسەر وتەی دووەم مەجالی تێدایە، واللە أعلم.