پرسیار: سوود و بەروبوومی ترسان لەخوا چیە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ترسان لە خوای گەورە بەرووبوومی هەیە بۆ دونیا و قیامەت:
سەبارەت بە دونیا: ترسان لەخوا هۆکارە بۆ جێگیر بوون لە زەویدا و زیاد بوونی ئیمان و ئارامی، هەروەها هۆکارە بۆ کردنی کردەوەی باش و دوورکەوتنەوە لە تاوان.
سەبارەت بە ئاخیرەت:
- ئەوەی لەخوا دەترسێت لەژێر سێبەری عەرشی خوای گەورە دەبێت لە ڕۆژی قیامەت.
- هۆکارە بۆ لێخۆش بوونی خوای گەورە لە تاوانەکانی.
- ترسان لەخوا ڕێگایە بۆ چوونە بەهەشت.
- ترسان لەخوا ترس لەسەری لادەچێت لە ڕۆژی قیامەت، ترسی دونیا و قیامەت پێکەوە کۆنابنەوە لە کەسێکدا کە لە دونیا لەخوا ترسا بێت.
- ترسان لەخوا هۆکارە بۆ ڕزگاربوون لە هەموو تاوان و خراپەیەک.