پرسیار: دەکرێت بە کورتی ڕوون کردنەوە بدرێت لەسەر ترسان لە بێجگە لەخوا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ترسان لە بێجگە لەخوا دابەش دەکرێت بۆ شیرک و حەڕام و ڕێگەپێدراو:
ترسانی شیرکی: واتە لە ناخی خۆی لە ترس لێکراوەکە دەترسێت، ترسەکەی لە پێناو ئەوەیە ئومێدی پێی ھەیە لێی دەترسێت بە ترسی نھێنی، یان باوەڕی وایە لە ئاخیرەت شتی بەدەستە لە سوود و زیان، ترسی شیرکی پەیوەستە بە دونیاوە بە تەسی نھێنی، بەوەی دەترسێت تووشی شەڕێک بکات، ئەمە شیرکە.
وە ترسی شیرکی پەیوەستە بە ئاخیرەتیشەوە: دەترسێت لە بێجگە لەخوا و پەیوەست دەبێت پێی نەوەک ئەوەی لێ دەترسێت سوودی بۆی نەبێت لە ئاخیرەت و شەفاعەتی بۆی نەکات.
ترسی حەڕام: ئەویش ئەوەیە لە دروستکراوێک دەترسێت لە جێ بەجێکردنی واجبێک، یان خۆ دوور خستنەوە لە حەڕامێک، یان لە شتێک خوای گەورە واجبی کردووە یا حەڕامی کردووە، وەک ئەوەی لە دروستکراوێک بترسێت لە جێ بەجێکردنی واجبێک لە واجبەکانی خوا، نوێژ ناکات لە ترسی دروستکراوێک، ئامادەی نوێژی بە کۆمەڵ نابێت لە ترسی ئەوەی دروستکراوەکان زەمی بکەن، ئەمەیان حەڕامە، ھەندێک زانا دەڵێن: ئەمە جۆرێکە لە جۆرەکانی شیرک، چونکە فەرمانی و نەھی واجبی تەرک کردووە لە ترسی زەم کردنی خەڵک، یان لەبەر تەرک کردنی مەدح کردنیان بۆی، ئەمەیان پێش خستنی ترسی خەڵکی بەسەر ترسی خوای تێدایە، ئەمەیان حەڕامە .
بەشی سێیەم: ترسی سروشتی، ئەمەیان ڕێگەپێدراوە و شتێکی سروشتی یە، وەک: ترسان لە دوژمن، یان ترسان لە دڕندە، یان ترسان لە ئاگر، یان ترسان لە شتێک بە ھیلاکت ببات و ئازارت بدات، وە شتی تری وەک ئەمانە.