سەردێری پرسیار:دەکرێت پێناسەیەکی کورتی تەوەکول بکرێت؟

بەرواری دانان :2021-01-06 کۆدی پرسیار:2296

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت پێناسەیەکی کورتی تەوەکول بکرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن توکل: پشت بەستنە بەخوا بۆ بەدەست ھێنانی داواکاری و لادانی شتی ناخۆش، لەگەڵ ئەوەش متمانەی تەواوت بەخوا ھەبێت، وە هۆکارە ڕێگەپێدراوەکانیش بگریتە بەر.

ھەر کەسێک زۆرتر پشت بە ھۆکارەکان ببەستێت، ئەوە پشت بەستنی بەخوا کەم بووە، وە پێچەوانەی ئەوەیە بڵێت تەنھا خوام بەسە، ھەروەک ئەوە وایە تەنھا ھۆکار بناغەی بووە بۆ بەدەست ھێنانی داواکاری و لادانی ناخۆشی.

ھەر کەسێک پشت بەخوا ببەستێت و ھۆکار پشت گوێ بخات، ئەوە طعنی لە حیکمەتی خوی گەورەی داوە، چونکە بۆ ھەموو شتێک ھۆکاری داناوە.

پشت بە بێجگە لەخوا بەستن دوو حالەتە:

حالەتی یەکەم: پشت بەستن بە بێجگە لەخوا ھەیە شیرکە، ئەویش ئەوەیە پشت بە دروستکراوێک دەبەستیت لە شتێک لە توانای کەس دا نییە تەنھا خوا نەبێت، وەک: پشت بە دروستکراوێک بەستن بۆ لێ خۆش بوونی تاوان، پشت بە دروستکراوێک ببەستێت بۆ بەدەست ھێنانی خێر و چاکەی ئاخیرەت، یان پشت بە دروستکراوێک دەبەستێت بۆ بەدەست ھێنانی مناڵ، یان بەدەست ھێنانی پیشە، پشت پێی دەبەستێت بە دڵ، توانای ھیچیشی نییە، ئەمە زۆرە لای گۆڕ پەرستان و پیاوچاک پەرستان، چونکە ئەوان ڕوو دەکەنە مردووەکان بە دڵ و پشتیان پێ دەبەستن، کارەکانی دونیا و ئاخیرەت دەدەنە دەست مردووەکان و پشتی پێ دەبەستن، ئەوانیش توانایان نییە و ناتوانن ھیچیان بۆ بکەن، ئەم عیبادەتە کردنی بۆ بێجگە لەخوا شیرکی گەورەیە و نەفی ئەصڵی تەوحید دەکات.

حالەتی دووەم: پشت بە دروستکراوێک دەبەستێت لە شتێک خوای گەورە توانای پێداوە، ئەمە جۆرێکە لە شیرک، بەڵکو شیرکی شاراوەیە، شیرکی بچووک، لەبەر ئەوە ھەندێک لە ئەھلی عیلم دەڵێن: ئەگەر یەکێک بڵێت: توکلت علی اللە و علیك، ئەمە شیرکی بچووکە، لەبەر ئەوە دەڵێن: دروست نییە بڵێیت: توکلت علی اللە ثم علیك، چونکە دروستکراو بەشی نییە لە توکل، توکل ئەوەیە کارەکان بدەیتە دەست خوا و بەدڵ پشتی پێ ببەستیت، دروستکراو شایستەی ھیچ لەمانە نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام