سەردێری پرسیار: گوناح بار دەبم ئەگەر خواردنێکی جیران بێت نەتوانم بیخۆم و کەسیش نەبێ بیخوات فرێی دەم؟

بەرواری دانان: 2020-12-22 کۆدی پرسیار: 2286

پرسیار:

پرسیار: گوناح بار دەبم ئەگەر خواردنێکی جیران بێت نەتوانم بیخۆم و کەسیش نەبێ بیخوات فرێی دەم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن نابێت خواردن و خواردنەوە فڕێ بدرێت ئەگەر بکرێت سوودی لێ وەربگری، ئەگەر خواردن بەدڵی کەسێک نەبێت یان حەزی بۆ نەڕوات ئاساییە نەخوات، لەم حالەتە دەبێت ئەم ڕێگایانە بگرێتە بەر:

-دەبێت بدات بە کەسێکی تر، جا دراوسێیەکی تر بێت یان هەژارێک یان هەرکەسێکی تر.

-ئەگەر کەسی دەست نەکەوت دەبێت بدات بە ئاژەڵ.

-ئەگەر ئاژەڵی دەست نەکەوت دەبێت لە شوێنێک دابنێت بە تایبەتی سەر ڕێگا بۆ ئەوەی مرۆڤ یان باڵندە و ئاژەڵ سوودی لێ وەرگرن، بەڵام نابێت شوێنەکە پیس بێت، چونکە ئەمە ئیهانە کردنە و پێچەوانەی سوپاسی نیعمەتی خوای گەورە کردنە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام