سەردێری پرسیار:حوکمی قورئان خوێندنەوە لەسەر موبایل بۆ حائض؟

بەرواری دانان :2020-12-17 کۆدی پرسیار:2283

پرسیار:

پرسیار: ئافرەت ئەگەر تووشی حەیز بێت و قورئانیشی لەبەر نەبێت چی بکات بۆ ئەوە بێ بەش نەبێت لە پاداشتی قورئان خوێندنەوە؟ ئایا دەتوانێت لەسەر موبایل بخوێنێ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بە قورئان خوێندنەوە بۆ ئافرەت تووشی حەیز بووە دوو حالەتە:

یەکەم: یان قورئانی لەبەرە، لەم حالەتە دروستە قورئان بە لەبەر (حفظ) بخوێنێتەوە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.

دووەم: یان قورئانی لەبەر نیە، لەم حالەتە دەست لە قورئان دان حەڕامە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، زانایان دەڵێن ئەگەر نەخوێنێتەوە لە کاتی حەیز پاداشتی قورئان خوێندنەوەی بۆی دەنووسرێت، چونکە پێشتر دەیخوێندەوە بەڵام ئێستا عوزری هەیە.

بەڵام باشتر وایە ئافرەت دانەبڕێت لە قورئان خوێندنەوە دەتوانێ لەسەر موبایل بخوێنێتەوە، چونکە ئەو قورئانەی لەناو موبایل ھەمان حوکمی قورئانی تری نیە، زانایان دەلێن دروستە بێ دەست نوێژ و کاتی لەشگرانی و حەیز بخوێندرێتەوە.

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (قورئان زۆرن لە مزگەوتەکان لەبەر دەستن بە چەندین چاپی باش و ڕێک و پێک، پێویست ناکات لە موبایل بخوێنیتەوە، بەڵام ئەگەر ئەمە ڕوویدا بخوێنیتەوە ئێمە وای نابینین حوکمی قورئانی ھەبێت، قورئان کەس دەستی لێ نادات ئیلا پاک نەبێت، ھەروەک فەرموودە ھاتووە:"کەس با دەست لە قورئان نەدات ئیلا پاک نەبێت" بەلام موبایل پێی نا گوترێ قورئان).

عبدالرحمان بن ناصر البراك پرسیار لێی کراوە: حوکمی قورئان خوێندنەوە لەسەر موبایل بێ دەست نوێژ چییە؟ لە وەلامدا دەفەرمووێت: (ئەوەی زانراو بێت قورئان خوێندنەوە بە لەبەر مەرج نیە دەست نوێژت ھەبێت جا چ تووشی بێ دەست نوێژی بچووک ببیت یان گەورە، بەڵام ئەگەر دەست نوێژت ھەبێت بۆ قورئان خوێندنەوە بە لەبەر باشترە، چونکە وتەی خوای گەورەیە لە تەواوی بەگەورە دانان ئەوەیە کە نەخوێنیت ئیلا بە دەست نوێژەوە بیت).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام