پرسیار: حوکمی خۆشۆردنی دوای وەستانی خوێنی حەیز؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون خۆشۆردن واجبە دوای وەستانی خوێنی حەیز، بەڵگە:
خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ﴾ [البقرة: 222].
واتە: (ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێدهکهن دهربارهی (عادهتی مانگانهی ئافرهت) پێیان بڵێ: ئهوه ئازارە، کهوابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسهرهکانتان که لهو حاڵهتهدا بن و نزیکیان مهکهون تا پاک دهبنهوه، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونهوهو خۆیان شوشت بچنه لایان، بهو شێوهیهی که خوا فهرمانی داوه، بهڕاستی خوا تهوبهکاران و پاکانی خۆشدهوێت (ئهوانهی ڕواڵهت و ناوهڕۆکیان پاکه)..
جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە جووت بوون دوای وەستانی خوێن:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەڵاڵ نیە بچیتە لای ئافرەت هەتا پاک دەبێتەوە.
دووەم: ئەبو حەنیفە بۆ ئەوە چووە ئەگەر خوێن وەستا دروستە بچیتە لای ئافرەت، مەرج نیە خۆی بشوات.
سێیەم: تاوس و موجاهد بۆ ئەوە چوون تەنها دەست نوێژ گرتن بەسە.
وتەی ڕاست سەبارەت بە وتەی: ﴿فَإِذَا تَطَهَّرْنَ﴾: واتە: کاتێک پاک بوونەوە، واتە خۆیان شۆرد، نەک مانای وەستانی خوێن بێت هەر تەئکید کردنەوەی پێش خۆی بێت، یان دەست نوێژ گرتن بێت، کەواتە وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایان کە خۆشۆردن واجبە.