پرسیار: لە سوڕی مانگانە کەی خۆمان پاک کەینەوە؟
وەڵام: زانایان دەلێن بۆ زانین و دڵنیا بوون لە پاک بوونەوە لە خوێنی حەیز یان نیفاس ئەم دوو نیشانەیە هەیە:
یەکەم: نزول القصة البیضاء، واتە: هاتنە خوارەوەی ئاوێکی سپی کە ڕەحم پالی پێوە دەنێت کاتی وەستانی خوێن، بەلام دەبێت ئەوەش بزانرێت هەندێک ئافرەت ئەم ئاوە سپییەیان نییە و ناهێتە خوارەوە .
دووەم : وەستانی خوێن و وشک بوونی بەجۆرێک ئەگەر هەندێک لۆکە (پەموو) لە شوێنی دابنێی ڕەنگی ناگۆڕێت بە خوێن.
دوای پاک بوونەوە ئافرەت دەبێت خۆی بشوات.