سەردێری پرسیار: حوکمی خوێندنەوەی سورەتی واقعە بۆ زیاد بوونی ڕزق؟

بەرواری دانان: 2020-11-28 کۆدی پرسیار: 2269

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خوێندنەوەی سورەتی واقعە بۆ زیاد بوونی ڕزق؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بە سورەتی الواقعە بۆ ڕزق زیاد بوون هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون، ئەو فەرموودەی هاتووە لاوازە.

عن ابن مسعود أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (من قرأ سورة الواقعة كل ليلة لم تصبه فاقة أبداً). واتە: ھەر کەسێک سورەتی واقعە بخوێنێ ھەموو شەوێک ھیچ جار تووشی ھەژاری نابێت.

زانایان دەلێن ئەو فەرموودانەی باسی خوێندنەوەی سورەتی دخان دەکەن لەشەودا لاوازن.

عن ابن عباس عن رسول الله ـ صلى الله عليه وسلم ـ قال‏:‏ (سورة الواقعة سورة الغنى فاقرءوها وعلموها أولادكم‏)‏ ‏[‏انظر ‏"‏فتح القدير‏"‏ ‏(‏5/146‏)‏‏]‏‏.‏ واتە : سورەت واقعە سورەتی دەولەمەندییە بیخوێننەوە و فێری مناڵەکانتان بکەن.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە نەم زانیووە ڕێگایەکی ڕاستی ھەبێت، نابێت پشتی پێ ببەسترێت، قورئان دەخوێندرێت بۆ تێگەیشتن لە دین و بەدەست ھێنانی چاکە، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: "اقرءوا القرآن فإنه يأتي شفيعاً لأصحابه يوم القيامة وقال: من قرأ حرفاً من القرآن فله به حسنة، والحسنة بعشر أمثالها" مرۆڤ قورئان دەخوێنێت بۆ فەزلی قورئان و بەدەست ھێنای چاکە نەک بۆ دونیا).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام