پرسیار: مەرجەکانی وەلی چیین بۆ بەشوودانی ئافرەت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە مەرجەکانی وەلی دەڵێن:
١-دەبێت وەلی عاقل بێت.
٢- دەبێت وەلی بالغ بووبێت.
٣- دەبێت وەلی ئازاد بێت بەندە نەبێت.
٤- دەبێت وەلی نێر بێت، واتە: پیاو بێت نەک ئافرەت.
٥- دەبێت ئایینیان یەک بێت، واتە نابێت وەلی کافر بێت.
٦- دەبێت (عادل) دادپەروەر بێت، نابێت کەسێکی خراپ بێت.
٧- دەبێت کەسێکی ژیر بێت و مەسلەحەتەکانی زەواج بزانێت.