پرسیار: حیکمەت چییە خوای گەورە لەم ئایەتە تەواف و ئیعتکافی پێش نوێژ باسکردووە: ﴿وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ﴾؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ﴾.
واتە: فه‌رمانماندا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئه‌و ماڵه‌م خاوێن بكه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و (طواف) ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌و (اعتكاف) ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بۆ كڕنووشبه‌ران و سووژده‌به‌ران.
نوێژ باشترە لە تەواف و ئیعتکاف کردن، بەڵام لێرە بە شتی تایبەت دەستی پێکردووە، بە تەواف دەستی پێکردووە چونکە تەواف تایبەتە بە مزگەوتی حەڕام، پاشان بەوانە دەستی پێکردووە کە ئیعتکاف دەکەن، چونکە ئیعتکافیش تایبەتە بە مزگەوتەکان، پاشان بە نوێژ دەستی پێکردووە چونکە دروستە لە هەموو شوێنێک بکەیت، واللە أعلم.